Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

رێکەوتنێک بۆ دروستکردنی سێ بەنداوی گەورە ئەنجامدرا

کوردستان

بینراو 180

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

هەرێمی کوردستان و تورکیا و عێراق بە ڕێککەوتنێک بڕیاری دروستکردنی سێ بەنداوی گەورە لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدا.

بەڕێوەبەری گشتیی بەنداو و کۆگاکانی ئاوی هەرێـمی کوردستان، ئەکرەم محەمەد رایگەیاند، "دوێنی لە کۆوبەنەوەیەکدا لەگەل هەریەکە لە وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق و نوێنەری رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ کاروباری ئاو و بەنداوەکان لەگەڵ ئێمە بەرێوەچوو، تێیدا باس لە دروستکردنی سێ بەنداوی گەورە بۆ هەرێـمی کوردستان کرا، بە ڕێکەوتنێک گەیشتینە ئەنجامێك."

لە ئەنجامی کۆبونەوەکەدا هەردوولا رەزامەند بوون کە ئەم سێ بەنداوە لە هەرێمی کوردستان دروست بکرێت، تەنیا لەڕووی ئەمنیەوە ماوە گفتۆگۆی لەسەر بکرێت، بۆ ئەمەش وەفدێکی وەزارەتی بەرگریی عێراق دێنە هەرێمی کوردستان و رووپێوێكی شوێنەکە دەکەن، ئەگەر هیچ گرفتێک نەبوو ئەوا دەست بە دروست کردنی بەنداوەکان دەکەن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP