Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق سێ لیژنەی بۆلێکۆڵینەوە لە زانکۆکانی هەرێم پێکهێنا

عێراق

بینراو 56

پێش 4 هەفتە

Alternate Text

وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق سێ لیژنە بۆ دانپێدانان بە زانکۆکانی هەرێم پێکدەهێنێت و بڕیارە بەم نزیکانە لیژنەکان سەردانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بکەن.

بەگوێرەی نووسراوێک کە واژووی فواد قاسم محەمد، بریكاری وەزیری ناوخۆ بۆ كاروباری تۆێژینەوەی زانستی لەسەر هاتووە و وێنەیەکی دەست بی ئێم سی کەوتووە، بڕیاردراوە بە دروستکردنی سێ لیژنە بۆ فەرمی ناساندنی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان.

هەر بەپێی نووسراوەکە بۆ دیاریکردنی خاڵە بەهێز و لاوازەکانی زانکۆکان، لیژنەکان سەردانی زانکۆکانی سۆران، هەڵەبجە، گەرمیان، راپەڕین، کوردستان و زانکۆ پۆلەتەکنیکییەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک بکەن.

لە نووسراوەکەدا ئەوەش هاتووە لیژنەی یەکەم سەردانی زانکۆکانی (زاخۆ، راپەڕین، کوردستان) دەکات لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک، لیژنەی دووەم، سەردانی زانکۆکانی (هەڵەبجە، گەرمیان، سۆران) دەکات لە پارێزگای سلێمانی، هەرچی لیژنەی سێهەمە سەردانی زانکۆ پۆلەتەکنیکییەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک دەکەن.

ئاماژە بەوەشکراوە، فەرمانەکە لە رۆژی دەرچوونییەوە کاری پێدەکرێت و لیژنەکان دەبێت دەستبەکارەکانیان بکەن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP