Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سبەینێ پەرلەمان کۆدەنگی لەسەر دیاریکردنی رۆژێک بۆ کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان دەدات

کوردستان

بینراو 39

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

سبەینێ پەرلەمانی کوردستان بۆ دیاریکردنی پێشنیارەکان، بۆ رۆژی ٣ی ئابی ساڵی ٢٠١٤، وەک رۆژی کۆمەڵکوژی ئیزیدیەکان دوای خوێندنەوەی سێیەم بۆ بڕیارەکە بە کۆی دەنگ دەدات.

بە پێی بەرنامەی کاری دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان سبەینێ لە ٣ی ئابی هەمان رۆژی کۆمەڵکوژەیەکدا بە پێی حوکمی مادەکانی (٩٠،٩١،٩٣،٩٦،٩٧)، لە پەیڕەوی ناوخۆ دەنگ لەسەر پێشنیاری بڕیاری دیاریکردنی رۆژی کۆمەڵکوژی ئیزدییەکان دەدرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆبونەوەیەکی نائاساییدا خوێندەوەی دووەمی بۆ کراوە و سبەینیش لە دوای خوێندنەوەی سێیەم بۆ بڕیارەکە کۆ دەنگی هەڵدەبژێردرێت بۆ دیارکردنی ڕۆژی ٣ی ئابی ٢٠١٤.

رۆژی ٣ی ئاب ٢٠١٤، لەشارۆچکەی شنگال بەسەدان ئیزیدی لەلایەن چەکدارانی داعش، کە هاتبوونە ناو شارۆچکەکەوە، کوژراون و سەدان ئێزیدیش بێ سەروشوێن کراون و تا ئێستاش چارەنووسیان نادیارە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP