سلێمانی.. به‌هۆی شه‌ڕی نێوان دوو خێزانه‌وه ژنێك كوژرا
کوردستان
بینراو 221
02/08/2019
پۆلیسی سلێمانی ڕایگه‌یاند، شه‌وی ڕابردوو به‌هۆی شه‌ڕی نیوان دوو خیزانه‌وه له گه‌ڕه‌كی وڵوبه‌ی شاری سلێمانی، ژنێك كوژرا و تۆمه‌تباره‌كه‌ش له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراوه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی چوارچراوه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕوداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و، به‌بڕیاری دادوه‌ر فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ تۆمه‌تبارێكی دیكه ده‌رچووه و، لێكۆڵینه‌وه له‌ڕوداوه‌كه به‌رده‌وامه.
پۆلیسی سلێمانی باسی له‌وه‌ش كردووه، كوژراوه‌كه له‌دایكبووی ساڵی ١٩٩٣ و، ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی ده‌ستگیركراوه له‌دایكبووی ١٩٩٧ و، به‌پێی ماده‌ی ٤٠٥ ڕاگیراوه.