Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

دانی ئەلڤێز بە پێچەوانەی پێشبینیەكانەوە بۆندی واژووكرد

وەرزش

بینراو 26

پێش 4 هەفتە

Alternate Text

دوای تەواو بوونی ماوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، دانی ئەلڤێزی بەڕازیلی بڕیاڕی جێهێشتنی ریزی یانەكەیدا، ئەوەش دوای ئەوەی لەگەڵ یانەكە نەگەیشتە رێكەوتن، ئەمڕۆ بە شێوەیەكی رەسمی روویكردە یانەی ساوپاولۆی وڵاتەكەی.

پێگەی رەسمی یانەی ساوپاولۆ ئەمڕۆ بڵاویكردەوە، بە شێوەیەكی رەسمی لەگەڵ دانی ئەلڤێزی تەمەن ٣٦ ساڵ گەیشتونەتە رێكەوتن، بۆندەكەش بۆ ماوەی چوار ساڵە تا ساڵی ٢٠٢٢ بەردەوام دەبێت.

‎پێگەكە ئاماژەی بەوەش كردووە، بەرگریكارە بەرازیلییەكە بەخۆڕایی پەیوەندی بە یانەكەوە كردووە، تەنها مووچەی ساڵانە دەدرێت بەو یاریزانە، پێشبینیش دەكرێت ئەلڤێز درێسی ژمارە ١٠ وەربگرێت وەكو رێزێك بۆ ئەو یاریزانە.

بەمەش ئەلڤێز كۆتایی بەسەرجەم ئەو دەنگۆیانە هێنا كە لەسەری دەكرا لە ماوەی رابردوو، بەوەی ئەو یاریزانە روو بكاتەوە ریزەكانی بەرشەلۆنە یان مانچستەر سیتی ئینگلیزی.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP