Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەوقافی سلێمانی: کورتی ماوەی وتارەکانی ئەمڕۆ هەینی لەبەر گەرماو نەبوونی کارەبای نیشتیمانی بووە

کوردستان

بینراو 60

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

بەڕێوبەری ئەوقافی سلێمانی دوای ئەوەی بەشێک لە وتاربێژان ئەمرۆ هەینی وتارەکانیان بۆ ٥ خولەک کەم کردەوە ڕایگەیاند، ئەگەر گەرما و نەبوونی کارەبا نەبێت ناتوانرێت بەو ماوە کەمە پەیامی خۆیان بگەێنن.

ئەمڕۆ لە بەشێک لە مزگەوتەکانی شاری سلێمانی و دەوورووبەری لەبەر نەبوونی کارەبای نیشتیمانی لە کاتی وتاردان بۆ موسڵمانان و گەرمایەکی زۆر، مامۆستایانی ئاینی ناو مزگەتەکان بە پێنج خولەک وتاری نوێژی هەینیان کۆتای پێهێنا.

ئاکۆ حەسەن، بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی لە لێدوانێکدا بە کەناڵی بی ئێم سی راگەیاند، " وتار بێژان بە هۆی گەرماکەوە وتاریان کۆتای پێهێناوە، ئەوەش شتێکی ئاساییە لەبەر پاراستنی گیانی هاوڵاتیانە."

هەروەها روونیشیکردەوە،" بە پێی بڕیاری وەزارەتی ئەوقافی سلێمانی نابێت وتار دان لە رۆژی هەینیدا، لە ٢٠ خولەک زیاتر بێت، ئەوەی روویداوە بەهۆی گەرماوە بووە کاتییە، بەڵام ئەگەر بەردەوام بن لەسەر ئەو ماوە کەمەی وتار دان، وتاربێژان توشی سزا دەبنەوە."

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP