Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

فرۆكە جەنگییەکانی عێراق ئۆتۆمبێلێکی داعشیان کردە ئامانج و تێدا چەند چەکدارێکی داعش کوژران

عێراق

بینراو 50

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

فرۆکەیەکی جەنگی سوپای عێراق پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی داعشیان لە سنوری شارەدێی رەشاد کردە ئامنج و بە هۆیەشەوە چەند چەکدارێکی داعش کوژران.

بە پێی زانیارییەکانی بی ئێم سی، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە سنوری شارەدێی رەشاد سەر بە قەزای حەویجە لە رۆژئاوای كەركوك، فڕۆكە جەنگیەكانی عێراق ئۆتۆمبیلێكی چەكدارانی رێكخراوی داعشیان كردە ئامانج و بەوهۆیەوە ژمارەیەك چەكداری ئەو رێكخراوە كوژران.

بەپێی زانیارییەکانی بی ئێم سی ، بۆردوومانکردنی ئەو ئۆتۆمبێلە لە کاتێکدا بووە کەهێزەکانی دژەتیرۆری عێراق بە وردی چاودێری جموجۆڵەکانی داعشیان لەو سنورە کردووە، پاشان شانەی جەنگی سوپای عێراقیان لە جوڵەكان ئاگادار كردووەتەوە و بە فڕۆكە بۆردوومانی ئۆتۆمبێلەكەیان كردووە.

هەروەها ئەوەش زانراوە، لە ئامانجی ئەو هێرشە بۆ سەر ئۆتۆمبێلی چەكدارەكانی داعش، چوار چەكداری سەر بەو رێكخراوە كوژراون.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP