Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سلێمانی... له‌رووداوێكی‌ هاتوچۆدا دوو شۆفێر گیانیان له‌ده‌ستدا

کوردستان

بینراو 271

02/08/2019

Alternate Text
+ -

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، شه‌وی‌ رابردوو له‌گه‌ره‌كی‌ كه‌نه‌سوره‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌، له‌ئه‌نجامی‌ پێكدادانی‌ نێوان ئۆتۆمبێلێك ‌و دوو ماتۆڕسكیڵ، هه‌ردوو شۆفێری‌ ماتۆڕسكیلەكان گیانیان له‌ده‌ستدا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ڕایگەیاند، شه‌وی‌ رابردوو له‌گه‌ره‌كی‌ كه‌نه‌سوره‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌، له‌ئه‌نجامی‌ پێكدادانی‌ نێوان ئۆتۆمبێلێك ‌و دوو ماتۆڕسكیڵ، هه‌ردوو شۆفێری‌ ماتۆڕسكیلەكان گیانیان له‌ده‌ستدا، هه‌روه‌ها ته‌رمی‌ هه‌ردوو قوربانییه‌كه‌ به‌ناوه‌كانی‌ (یـ، ع، م) ته‌مه‌ن 17 ساڵ‌و (ر، ع، م) ته‌مه‌ن 18 ساڵ ڕه‌وانه‌ی‌ پزیشكی‌ دادوه‌ری‌ شاری‌ سلێمانی‌ كران.

ئاماژەی بەوەشداوە، پاش گه‌یشتنی‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس بۆ شوێنی‌ رووداوه‌كه‌، كه‌شف‌ و هێڵكاریی بۆ شوێنی‌ ڕووداوه‌كه‌ ئه‌نجامدراو لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستیانپێكرد، شۆفێری‌ ئوتومبیله‌كه‌ به‌ناوی‌ (م، م، ص) ته‌مه‌ن 30 ساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیركراو له‌ئێستادا به‌بڕیاری‌ دادوه‌ر ڕاگیراوه‌و له‌لایه‌ن بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ چوارچراوه‌ په‌ڕاوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕوداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP