Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

جەلەولا... بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو هاوڵاتییەک گیانی لە دەستدا

کوردستان

بینراو 39

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

ئاسایشی کۆکس رایگەیاند، ئەمڕۆ دوای ئەوەی بۆمبێکی چێندراو بەهاوڵاتییەکدا دەتەقیتەوە لە گوندی ئیسڵاحی سەر بە ناحییەی جەلەولا گیان لە دەست دەدات.

سمکۆ محمەد وتەبێژی ئاسایشی کۆکس بە بی ئیم سی راگەیاند، " دوای ئەوەی بۆمبێکی چیندراو لەسەر ڕێگای جوتیارانی گوندی ئیسڵاحی نزیک لە ناحییەی کۆکس داندراوە، تەقیوەتەوە بە جوتیاریکدا و گیانی لە دەستداوە".

هەروەها وتیشی، دوای ئەوەی ئەو هاوڵاتییە دەچوو بۆ سەر باخ و باخاتەکەی بۆمبەکەی پێدا تەقیوەتەوە و بەسەختی بریندار بووە و پاش ئەوەی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە گیانی لە دەستداوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لەم جەند رۆژەی رابردوو جەند بۆمبیکی تر بە جوتیارانی سنوری ئەوگوندەدا تەقیوەتەوە کە کوژراو برینداری لێکەوتۆتەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP