Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

کۆیە... لەرووداوێکی هاتوچۆدا هاوڵاتییەک گیانی لە دەستدا

کوردستان

بینراو 42

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

هاتوچۆی کۆیە رایگەیاند، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لە نزیک گوندی شیواشۆک هاوڵاتییەک گیانی لە دەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بەرواری ٢٠١٩/٨/٢ کاتژمێر ٢.٣٠ نیوەڕۆ لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلی جۆری توێتا پیكاپ لە نزیك گوندی شیواشۆكی سەر بە قەزای کۆیە هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا.

هاتوچۆی کۆیە وتیشی، ئەو هاوڵاتییەی گیانی لە دەست داوا ناوی نزیفە محمەد عمەر و هاوکات ٣ کەسی تریش لەو رووداوەدا برینداربوون.

ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمرۆ لەسەر ڕێگەی سەرەکی نێوان حاجیاوا و چوارقوڕنە لە رووداویکی هاتوجۆی دیکەدا ١٤ کەس بریندار بوون.

رووداوەکانی هاتوچۆ بەرداوەم لە زیاد بوندان و شارەزایانیش هۆکاراکەی دەگێرنەوە بۆ تیژرەوی شۆفێران وخراپی ریگاو بانەکان و چەند هۆکاری تر.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP