Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

رانیە... ژنێک بەهۆی تەزوی کارەباوە گیانی لەدەستدا

کوردستان

بینراو 75

02/08/2019

Alternate Text
+ -

پۆلیسی رانیە رایگەیاند، ژنێکی تەمەن ٤۸ ساڵ لەسەر باخەکەی خۆیان لە نزیک ناحییەی سەر کەپکان بەهۆی تەزوی کارەباوە گیانی لە دەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی قەزای ڕانیە ڕایگەیاند، "دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی ژنێکی تەمەن ٤۸ ساڵ گەیەنرایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانەی بەناوی (آ،آ) دانیشتوی ڕانیە لە ناو باغی خۆیان لە ڕانیە لەسەر ڕێگای نێوان شاری ڕانیە و ناحیەی سەرکەپکان لەکاتی کارکردن لەناو باغەکە تەزوی کارەبا لێی داوە و بەوهۆیەشەوه گیانی لەدەستداو".

وتیشی، تەرمی ناوبراو گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادوەری ڕانیە، دوای ئەنجامدانی توێکاری پزیشکی بۆ تەرمەکەی ڕادەستی کسوکاری کرایەوە، مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کرایەوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP