Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەمریکا داوا لە چین و روسیا دەکات پێکەوە وەبەرهێنانی چەک لە جیهاندا سنورداربکەن

جیهان

بینراو 69

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

 ئەمریكا رایگەیاند، حكومەتی واشنتن بە گرنگی دەزانێت سیستەمێكی نوێ بە مەبەستی چاودێریكردنی چەك لە جیهاندا دابنرێت، داوا لە هەریەك لە روسیا و چین یش دەكات بەشداربن.

دوای راگەیاندنەكەی مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا سەبارەت بە كشانەوەی وڵاتەكەی لە پەیماننامەی ئەتۆمی نێوان ئەمریكا روسیا، وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند "دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا پەیمانیداوە لەبواری سنورداركردنی چەكدا لاپەڕەیەكی نوێ هەڵبداتەوە".

باسی لەوەشکردووە "لە ئێستاوە حكومەتی واشنتن داوا لە هەریەك لە روسیا و چین دەكات سود لەم هەلە وەربگرن و لەپێناو بەدەستهێنانی ئاسایش و سەقامگیری گەلەكانمان و تەواوی جیهان لە پڕۆسەی نوێی سنورداركردنی چەك لەگەڵ ئەمریكادا هەماهەنگی بكەن".

ئەوەش لە دوای ئەوەدێت، ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە ترەمپ واژۆی لەسەر نوسراوێك كرد، تێیدا بە تۆمەتی پێشێلكردنی پەیماننامەی تایبەت بە چاودێریكردنی چەكی كیمیایی و بایۆلۆجی و رێگریكردن لە بەكارهێنانیان كە لە ساڵی ١٩٩١ ئەنجامدرابوو، سزای نوێی بەسەر مۆسكۆدا سەپاند.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP