Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پەرلەمانی کوردستان بۆ دەنگدان لەسەر دیاریکردنی سێی ئاب وەک ڕۆژی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان کۆدەبێتەوە

کوردستان

بینراو 33

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە بۆ دەنگدان بە دیاریکردنی ڕۆژی سێی ئاب وەک ڕۆژی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان.

رۆژی پێنج شەممەی رابردوو ١ی ئاب پەرلەمانی کوردستان کۆبونەوەیەکی نا ئاسایی ئەنجامدا، لە کۆبونەوەکەدا خویندنەوەی دووەمی بۆ پرۆژە بڕیاری بە جینۆساید ناساندنی کارەساتی ئێزدییەکان و دیاریکردنی رۆژێک بۆ ئەوکارەساتە.

لە کۆبونەوەکەی رۆژی پێنج شەممەی رابردوو دوای گفتوگۆکردنی بەرفراوانی ئەندامانی پەرلەمان و خویندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاساکە، رێواس فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دانیشتنەکەی بۆ ئەمڕۆ شەممە دواخست بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە بریارەکە.

لە پرۆژە یاساکەدا ئەوەهاتووە، "ئەو كوشتار و كۆمەڵكوژیەی دەرهەق بە ئێزدییەكان لە ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان لەلایەن  رێكخراوی  تیرۆستی داعش ئەنجامدرا، خه‌سڵەتی جینۆساید و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و تاوانەكانی جەنگ لە خۆ دەگرێت، كە تاوانی نێودەوڵەتین".

ئاماژە بەوەشکراوە، "پێویستە دەسەڵاته‌ دەستورییەكانی كۆماری عێراقی فیدراڵ بەرپرسیاریەتی قەرەبوكردنەوەی دابینكردنی ماف و ئیمتیازاتی قوربانیان و ئاوەدانكردنەوە لە ئەستۆ بگرێت".

هەربەپێی پرۆژە یاساکە، رۆژی سێی ئاب به‌ رۆژی كۆمه‌ڵكوژی ئێزیدیەكان ده‌ناسێنرێت و دەبێت ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەكان حوكمەكانی ئەو بڕیارە جێبەجێ بكەن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە سەرەتای مانگ تەموز پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پرۆژە یاسای  دیاریکردنی سێی ئاب، وەک رۆژی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان کرد، ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاساکە بۆ جاری سێیەم کۆدەبیتەوە.

دەرکردنی ئەو پرۆژە یاسایە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ ٥ ساڵ بەسەر هێرشەکانی داعشدا بۆ سەر شەنگال تێپەردەبێت، بەهۆی ئەو رووداوەوە بە سەدان کەس بونە قوربانی و هەزارانی تریش لە ئێزدییەکان ئاوارە و دەربەدەر بوون.

حسێن قائیدی، به‌رپرسی نوسینگه‌ى كاروبارى رفێنراوانى ئێزدى رۆژی پێنج شەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ژمارەی ئەو ئێزدییانەی کە لە عێراقدا دەژین ( ٥٥٠ ) هەزار  کەسن و ( ٣٦٠ ) هەزار کەسیان بەهۆی هێرشەکانی داعش بۆ ناوچەکانیان ئاوەرەبوون.

هەروەها وتیشی، ژماره‌ی ئەو شه‌هیدانەی لە رۆژانی یه‌كه‌می په‌لاماری داعش بۆ سه‌ر شنگال هه‌زار و ٢٩٣ شه‌هیدن و ژماره‌ی منداڵانی بێ باوك دوو هه‌زار و ٧٤٥ منداڵن.

قائیدیی ئاماژەی بەوەشدا، شەش هه‌زار و٤١٧ هاوڵاتی ئێزدی لەلایەن داعشەوە رفێندراون، کە سێ هه‌زار و٥٤٨ کەسیان لە رەگەزی مێ و دوو هه‌زار و ٨٦٩ كه‌سیان لە ره‌گه‌زی نێرن، ژماره‌ی ئه‌و  ئێزدیانە کە چوونەتە دەرەوەی وڵات بە زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس مه‌زنده‌ ده‌كرێن، هاوکات تا ئێستاش ٨٠ گۆڕی بەکۆمەڵی ئێزدیەکان دۆزراونەتەوە.

قائیدیی باسی لەوەشکرد ، لەو هێرشانەی داعش بۆسەر ئیزدییەکان ٦٨ مەزارگە و شوێنه‌ ئاینییه‌كانی تایبەت بە ئێزدیەکان تەقێندراونەتەوە.

لەبارەی ژمارەی رزگاربوانی دەستی داعش حسێن قائیدی وتی،  تا ئێستا سێ هەزار و ٥٠٩ کەس رزگارکراون، کە هەزار و ١٩٢ كه‌سیان ئافره‌تن و ٣٣٧ كه‌سیان پیاون و هەزار و ٣٣ کەسی دیکەیان كچانی منداڵ، و تا ئێستاش دوو هەزار و ٩٠٨ کەسی دیکە رزگارنەکراون، ئەوانەی تا ئێستاش رزگار نەکراون ٢٩٠٨ کەسە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP