Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوایەک ئاڕاستەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

کوردستان

بینراو 32

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پێنجەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزدیی لە شنگال داوایەک ئاڕاستەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات بۆ بە جینۆسایدناساندی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکیدا رایگەیاندووە، "لە پێنجەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزدی لە شنگال، ئێمە لە دڵەوە یادی ئەوانە دەکەینەوە کە بوونە قوربانیی دەستی دڵڕەقییەکانی داعش لە کوردستان و شوێنانی دیکە، پشوونادەین تاوەکو تیرۆر لەناودەبەین و قوربانیانی رفێندراو دەگەڕێنینەوە بۆ ناوچەکانیان".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو مەبەستە داوایەکی ئاراستەی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە و دەڵێت، بۆ رێگریکردن لە ئەنجامدانی کردەوەیەکی هاوشێوە داواتان لێدەکەم کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان بە جینۆساید بناسێنن.

ئەم داوایەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ شەممە ٣-٨-٢٠١٩، پەرلەمانی کوردستان بۆ دەنگدان لەسەر دیاریکردنی سێی ئاب وەک ڕۆژی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان کۆدەبێتەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP