Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئه‌مریكا ژماره‌ی هێزه‌كانی له‌ ئه‌فغانستان كه‌مده‌كاته‌وه‌

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 32

پێش 4 هەفتە

Alternate Text

به‌پێی ڕه‌شنوسی ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه‌ی له‌ نێوان ئه‌مریكا و بزوتنه‌وه‌ی تاڵیباندا ده‌كرێت، ئه‌مریكا ژماره‌ی هێزه‌كانی له‌ ئه‌فغانستان كه‌مده‌كاته‌وه‌.

رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست له‌ زاری چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌مریكاوه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، له‌و ڕه‌شنوسه‌ی نێوان ئه‌مریكا و تاڵیباندا باس له‌وه‌ كراوه‌، ئه‌گه‌ر تاڵیبان واز له‌ ڕێكخراوی قاعیده‌ بهێنێت، ئه‌وا ئه‌مریكا ژماره‌ی هێزه‌كانی له ئه‌فغانستان، له‌ ١٤ هه‌زاره‌وه‌ بۆ ٨ هه‌زار سه‌رباز كه‌مده‌كاته‌وه‌.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان باسی له‌وه‌ كردووه‌، دانوستانه‌كانیان له‌ قۆناغێكی باشدان و هیوایان هه‌یه‌ بگه‌نه‌ ڕێككه‌وتنی كۆتایی.

به‌رپرسێكی ئه‌مریكاش ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، زۆرینه‌ی ڕه‌شنوسی ڕێككه‌وتننامه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ تاڵیبان ئاماده‌كردووه‌.

ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه‌ ئه‌مریكا و بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌یان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ ڕێككه‌وتنی كۆتایی.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP