Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ترەمپ هۆشداری دەداتە وڵاتانی ئەوروپا

جیهان

بینراو 105

03/08/2019

Alternate Text
+ -

سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی ئەو چەکدارە داعشانەی کە ئەوروپین ولە لایەن ئەمریکاوە گیراون هۆشداریدەداتە وڵاتانی ئەوروپا و دەڵێت: ئەگەر وڵاتەکانیان ئامادە نەبن چەکدارەکان وەربگرنەوە ئازادیان دەکەین.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هۆشداری دەداتە وڵاتانی ئەوروپاو رایگەیاند، ئەگەر وڵاتە ئەوروپییەکان ئامادە نەبن ئەو چەکدارە داعشە ئەوروپییانە وەربگرنەوە کە ئەمریکا گرتوونی ئازادیان دەکات.

ترەمپ باسی لەوەش کردووە، ٢٥٠٠ چەکدارى داعش کە هەڵگرى رەگەزنامەى ئەوروپین لەلایەن ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیانەوە دەستگیرکراون و ئەگەر ئەوروپا وەریان نەگرێتەوە، ناچارن ئازادیان بکەن.

جێمس جێفرى نێردەى تایبەتى ئەمریکا بۆکاروبارى سوریا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیان، پێشبینی دەکریت نزیکەی ١٥ هەزار جەکداری داعش لە سنورەکانی نێوان عێراق و سوریادابن و بەهۆی ئەو دۆخەی لە ڕۆژ هەلاتی سوریادایە سودمەندن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP