Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مه‌سعود بارزانی: ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر شه‌نگالدا هات به‌ هه‌موو پێوه‌رێك جینۆسایده‌

کوردستان

بینراو 35

پێش 4 هەفتە

Alternate Text

مه‌سعود بارزانی به‌بۆنه‌ی ساڵیادی داگیركردنی شه‌نگال له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر شه‌نگالدا هات، به‌ هه‌موو پێوه‌رێك جینۆسایده‌.

مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، پێویسته‌ هه‌موو هه‌وڵه‌ ناوخۆیی و ده‌ره‌كیه‌كان بخرێنه‌گه‌ڕ بۆ دۆزینه‌وه‌ و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڕفێندراوان.

باسی له‌وه‌ش كردووه‌، پێویسته‌ هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا ڕێكبكه‌ون بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شه‌نگال و ناوچه‌كانی دیكه‌.

رۆژی ٣ی ئابی ٢٠١٤ چه‌كدارانی داعش هێرشیانكرده‌ سه‌ر شه‌نگال و سه‌دان هاوڵاتیان له‌و شارۆچكه‌یه‌ كوشت و، دواتریش چه‌ندین ژن و منداڵی ئێزدیان ڕفاند.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP