مەرجەعی باڵای شیعە لە عێراق یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی دیاریکرد
عێراق
بینراو 219
03/08/2019
نوسینگەی
مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق ١٢ی ئەم مانگەی بە یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز
دیاریکرد.
نوسینگەی
عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعە لە عێراق لە راگەیاندراوێکدا یەکەم رۆژی جەژنی
قوربانی بۆ شیعەکانی وڵاتەکەی دیاریکرد.
لە
راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "سێی
ئەم مانگە، یەكەم رۆژی زیلحجەیە و رۆژی ١٢ی ئەم مانگەش کە دەکاتە ١٠ی زیلحجە یەكەم
رۆژی جەژنی قوربانە".
دیاریکردنی ١٢ ئاب بۆ شیعەکانی ئێران و عێراق لە
کاتێکدایە، پێنجشەممەی رابردوو وڵاتی سعودییە ١١ی ئەم مانگەی بە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان
دیاریکرد.