Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

‎لە كۆتایدا سزاكەی میسی دیاریكرا

وەرزش

بینراو 64

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

‎دووای كرانە دەرەوەی ئەرجەنتین لە پاڵەوانێتی جامی كۆپا ئه‌مه‌ریكا لەسەر دەستی بەڕازیل، كرانە دەرەوەی میسی بە كارتی سور لە یاری بەرامبەر شیللی، میسی هێرشی تووندی كردە سەر یەكێتی تۆپی پێی ئەمەریكای باشور، ڕێكخه‌رانی پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه.

‎میسی دووای یاریییەكە یەكێتی تۆپی پێی ئەمەریكای باشوری بە گەندەڵ ناوبردبوو، راشیگەیاندبوو، جامەكە بۆ بەڕازیل ئامادە كراوە، بڕیارەكانی ناوبژیوان دژی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بووە لە یارییەكاندا.

‎ دووای ئەو لێدوانانەی یەكێتییەكە بڕیاریدا بە سزادانی ئەو یاریزانە، لە ئێستاشدا سزاكەی بە فەرمی راگەیەنرا بە سێ مانگ راگرتن لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و وەرگرتنی بڕی ٥٠ هەزار دۆلار لەو یاریزانە.

‎لەو سێ مانگەشدا كە سزای میسی دراوە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین تەنها سێ یاری دۆستانەی هەیە، بەرامبەر هەریەك لە هەڵبژاردەكانی شیللی و مەكسیك و ئەڵمانیا.

‎پێشتریش رۆژنامەكانی ئەرجەنتین بڵاوییان كردبۆوە، یەكێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین بە هیچ شێوەیەك رازی نابێت بە سزادانی میسی، لە هەموو حاڵەتێكدا تانە لە بڕیارەكانی یەكێتییەكە دەگرن دژی ئەو یاریزانە كە دەریدەكات.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP