Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وەزیری کشتوکاڵی هەرێم بڕیارێک دەردەکات

کوردستان

بینراو 185

03/08/2019

Alternate Text
+ -

وەزیرى کشتوکاڵى هەرێمى کوردستان، لیژنەیەکى لێکۆڵینەوە لەبارەى کێشەى جووتیاران لەگەڵ ستافى گۆڕەپانى فرۆشتنى شووتى لە عەلوەى هەولێر پێکدەهێنێت، ئەمەش دواى سکاڵاکردنى جووتیاران لەوەى بڕێکى زۆر عمولەیان لێوەردەگیرێت.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کوشتوکاڵی هەرێم لە کۆبونەوەیەکدا لە گەڵ نوێنەرى رێکخراو و کۆمەڵە و گروپ و دەستەکانى تایبەتمەند لە بوارى کشتوکاڵ درا، لە کۆبونەوەکەدا باسی لە پێداچوونەوە بە ئاستى هاوردە کردنى بەروبوومى کشتوکاڵى و بڕی باجى گومرگى لەسەر ئەو بەروبوومانە و ئامادەکردنى خشتەیەکى گونجاوى تایبەت بە دەستنیشان کردنى کاتى قەدەغەکردنى هاوردەى بەرهەمە کشتووکاڵییەکان لە دەرەوە بۆ ناو هەرێم.

وەزیری کشتوکاڵ ڕاشی گەیاند، دەبێت لیژنەیەکى دیکە پێکبهێنرێت بۆ بەدواداچوونى شێواز و ئاستى بەڕێوەچوونى گەنمى جووتیاران لە سایلۆکان، ئەمەش بە هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتى بازرگانى هەرێم، بەوپێیەى پرۆسەى وەرگرتنى گەنم لە جووتیاران کارى وەزارەتى بازرگانیە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP