Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بی ئێم سی کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار ئاشکرا دەکات

کوردستان

بینراو 2073

پێش 4 هەفتە

Alternate Text

سبەینێ یەکشەممە مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران دەستپێدەکات و یەکەم وەزارەتیش کە مووچەی پێدەدرێت وەزارەتی پیشمەرگە دەبێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بی ئێم سی راگەیاند، سبەینێ یەکشەممە ٤-٧-٢٠١٩، وەزارەتی دارایی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار فەرمانبەرانی هەرێم دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکانی یەکەم وەزارەت دەبن کە پێش جەژنی قوربان مووچەیان پێدەدرێت، بە گەیشتنی پارەش لە بەغداوە مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانی دیکەش دابەشدەکرێت.

لە ٥ بۆ ٧ی سەرەتای هەموو مانگێک وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکان بڵاودەکاتەوە و دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکات، یەکەم وەزارەتیش پێشمەرگەو لیواکانیەتی، پاشان وەزارەتەکانی پەروەردە و دارایی و ئابوری و تەندروستی مووچەیان پێدەدرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP