Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پەرلەمانی کوردستان ٣ی ئابی وەک ڕۆژی جینۆسایدی ئێزدییەکان ناساند

کوردستان

بینراو 44

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

ئەمڕۆ شەممە ٣ی ئابی ٢٠١٩ پەرلەمانی کوردستان کۆبوەوە بەمەبەستی خوێندنەوەی سێیەم بۆ پێشنیازی بڕیاری دیاری کردنی ڕۆژی ٣ی ئاب وەک ڕۆژی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان و بە دەنگی ٨٧ پەرلەمان تار بڕیارەکە پەسەند کرا.

لە کۆبونەوەی ئەمڕۆ پاش گفتوگۆکردنی  پەرلەمان تاران و لیژنەی یاسای، بە کۆی ٨٧ دەنگ پەرلەمانی کوردستان رۆژی ٣ی ئابی وەک رۆژی جینۆسایدکردنی ئێزدییەکان دیاری کرد.

ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی پێنج شەممەی رابردوو ١ی ئاب پەرلەمانی کوردستان کۆبونەوەیەکی نا ئاسایی ئەنجامدا، لە کۆبونەوەکەدا خویندنەوەی دووەمی بۆ پرۆژە بڕیاری بە جینۆساید ناساندنی کارەساتی ئێزدییەکان و دیاریکردنی رۆژێک بۆ ئەوکارەساتە.

رۆژی ٣ی ئابی ٢٠١٤ دا چەکدارانی داعش چونە ناو شارۆچکەی شنگالەوە کە زۆرینەی ئێزیدین و بە سەدانیان لێ کوشتن و رفاندن و تا ئەم ساتەش چارەنووسی به‌شێكیان نادیارە، بەگوێرەی ئامارەکانیش لەکاتی هێرشی ڕێکخراوی داعش بۆ سەر شنگال و ناوچەکانی دەورووبەری، شەش ھەزار و ٤١٧ کوردی ئێزدی رفێندران، كه‌ تاوەکو ئێستا سێ ھەزار و ٣٧٢ کەسیان رزگارکراون.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP