Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

دۆناڵد ترەمپ کاندیدی پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگریی نه‌ته‌وه‌یی ئەمریکای کشاندەوە

جیهان

بینراو 86

03/08/2019

Alternate Text
+ -

سەرۆکی ئەمریکا جۆن راتکێلفی لە کاندیدکردنی بۆ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگریی نه‌ته‌وه‌یی وڵاتەکەی کشاندوە، ئەوەش دوای ئەوەی کانددی بوو بۆ وەرگرتنی پۆستی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری ئەمریکا.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا لە تویتێکیدا شەوی رابردوو بڵاویکردۆدەوە دەنووسێت، "جۆن لی راتكڵیفی ئه‌ندامی ئەنجومەنی پیران ، كه‌ رۆژی ٢٨ی تەمموزی ٢٠١٩ وه‌ك كاندید بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌واڵگریی نه‌ته‌وه‌یی رایگه‌یاندبوو، كاندید ناكات بۆ ئەو پۆستە و کشاندویەتییەوە".

دەربارەی کشاندنەوەکەشی ترەمپ نوسیویەتی، راگەیاندنەکان چەندین تۆمەتیان بۆ هەڵبەستووە و خراپ مامەڵەیان لەگەڵدا کردووە، بەو هۆیەشەوە خۆی و خێزانەکەی ماندوو بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، جۆن راتلکێف پێی باش بووە لە کۆنگرێس درێژە بەکارەکانی بدات، منیش وەک سەرۆکی ئەمریکا لە کاندیدکردنی بۆ پۆستە نوێیەکەی بەخشیومە.

سەبارەی بە دیاریکردنی کەسێکر دیکە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە ترەمپ وتویەتی، "بەم نزیکانە کەسێکی دیکە بۆ پۆستی بەڕێوەبەری هەواڵگری نەتەوەیی دیاریدەکەم".

جۆن لی راتکلیف، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکایە و سەر بە پارتی کۆمارییەکانە، لە تشرینی یەکەمی ١٩٦٥ لەدایکبووە، لە سەردەمی سەرۆکایەتی جۆرج بۆش لە ساڵی ٢٠٠٤ بەرپرسی ئاسایشی نیشتیمانی و دژەتیرۆر بووە لە تەکساس، لە ساڵی ٢٠١٥ وەک دادوەری ناوچەی رۆژهەڵاتی تەکساس دەستبەکاربووە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP