Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

داوا لە عەبدولمەهدی دەکرێت لێپێچینەوە لە وەزیری ناوخۆ و سەرچاوەکانی ئاو بکات

عێراق

بینراو 33

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق داوایەک ئاڕاستەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات لێپێچینەوە لە هەردوو وەزیری ناوخۆ و سەرچاوەکانی ئاو بکات بە هۆکاری ئەوەی ئەو دوو بەرپرسە کەسە نزیکەکانی خۆیان دامەزراندووە.

فورات تەمیمی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر رەوتی حیکمەی ئۆپۆزسیۆن لە بەڵگەنامەیەکدا ئاماژە بەوەدەکات ناجاح شمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق برایەکی خۆی بە پلەی بەڕێوەبەری فەرمانگەی نیشتەجێی سەربازی لە وەزارەتەکەی دامەزراندووە.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، وەزیری سەرچاوەکانی ئاو برازاکانی لە وەزارەتەکەی دامەزراندووە، داواش لە سەرۆک وەزیران دەکات لێکۆڵینەوە لەو بابەتە بکات.

ئەو ئەندام پەرلەمانە دڵنیایی لە زانیارییەکانی داوەو دەڵێت، پێشتریش وەزیری پیشەسازی فەرمانی دامەزراندی دەرکردووە.

وتوشیەتی، پێویستە ئەو بابەتانە هەڵوێستەی لەسەر بکرێت و رێگە بە تێپەڕبوونی نەدرێت.

فورات تەمیمی، بۆ ئەو مەبەستە داوای ئاڕاستەی سەرۆک وەزیران کردووە لێکۆڵینەوەکانی دەستپێبکات، چونکە ئەو کارە پێچەوانەی ئەو بەڵێن و چاکسازییە بووە کە لەکاتی دەستبەکاربوونیدا دابووی.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP