Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نەڤید زەردی کلیپە نوێکەی لە کەناڵی یوتووب سڕییەوە

هونەری

بینراو 580

پێش 4 هەفتە

Alternate Text

نەڤید زەردی گۆرانیبێژ و ئاواز دانه‌ری رۆژهاڵاتی کوردستان لە چەند رۆژی  رابردوو ڤیدیۆ کیلپێکی بڵاوكرده‌وه‌ و ریکۆردی زۆرترین بینەر لە یوتوب لەسەر ئاستی کوردستان وعیراق تۆمارکرد، بەڵام دوای هەفتەیەک لە بڵاوکردنەوەی کلیپەکەو ئەو رەخنانەی لێی گیرا لەسەر ستایلی کلیپەکە بڕیاری سڕینەوەیدا.

نەڤید زەردی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام رایگەیاند، " پەشیمانم لەوەی ١٠ ساڵە لەهەوڵی سەرخستنی هونەری وڵاتەکەمدام و شەونوخونی و نارەحەتیم بۆ کیشاوە، دواکاری هونەریم کۆنسێرتەکەی سلێمانی ٨/٨  و هەولێر ١٢/٨ دەبێت".

نەڤید وتیشی، "من ڤیدیۆ کلیپەکەم لە چەناڵی یوتووبی خۆم سڕییەوە هیوادارم کێشەی  هەموو لایەک چارەسەر ببێت".

باسی لەوەشکرد، لەبەر ئەو بەڵێنەی داومە زنجیرە کۆنسێرتەکانم لە ئەوروپا دەکەم و کۆتای دەبێت.

ئەم بڕیارەی نەڤید لەدوای ئەوەوە دێت لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڤیدۆ کلێپێکی نوێ بە ناوی ( ئایلا ) بڵاو کردەوە و دەنگدانەوەیەکی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان، ڕەخنەیەکی زۆری ڕووبە روو کراییەوە لەسەر ئەو ستایلەی لە کلیپەکەدا پەیڕەوی کردووە.
نەڤید خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانەو ماوەی چەند ساڵیکە کاری هونەری دەکات و هەواداریکی زۆری لە خۆی کۆکردۆتەوە .

چەندین کۆنسیرتی لە شارە جیاجیاکانی کوردستان و دەرەوەی وڵات ئەنجامداوە و خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدۆ کلیپە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP