Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

‎گواردێلا: كلۆپ راست ناكات

وەرزش

بینراو 52

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

‎پێپ گواردێلای راهێنه‌ری یانه‌ی مانچستە‌ر سیتی ئینگلیزی، وه‌ڵامی یۆرگن كلۆپی راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوولی دایه‌وه‌ سەبارەت بەو لێدوانەی رایگەیاندبوو، یانەی مانچستەر سیتی هەموو وەرزێك بڕە پارەیەكی زۆر لە گواستنەوەی یاریزاناندا خەرج دەكات، گووتبووی ئێمە ناتوانین وەكو ئەوان بین.

‎گواردێلا لە وەڵامی ئەو قسەنای كلۆپدا ووتی، قسه‌كانی كلۆپ به‌ دڵی من نه‌بوون، ئه‌و قسانه‌ منیان تووڕه‌كرد، چونكه‌ زۆر دوورن لە راستییەوە.

‎گواردێلا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی كە بۆ یاری یانەكەی بەرامبەر لیڤەرپوڵ ئامادە كرابوو، لە جامی قەڵغانی ئینگلتەرادا، رایگەیاند، ئێمە هیچ كاتێك وەكو ئەوە نییە كلۆپ باسی دەكات كە بڕی ٢٠٠ ملیۆن پاوەند لە هەر وەرزێكدا خەرج دەكەین، لە وەرزی پێشوو تەنیا بڕی ١٧ ملیۆن پاوەندمان لە كڕینی یاریزاناندا خەرج كردووە.

‎گواردێلا ووتیشی، ئێمە لە ماوەی رابردوودا پێویستمان بە خەرجكردنی پارەیەكی زۆر بوو بۆ ڕێكخستنەوەی یانەكە، چونكە ١٠ بۆ ١١ یاریزانمان تەمەنیان گەیشتبووە سەروو ٣٠ ساڵ.

‎لە كۆتایییدا پیپ باسی ئەوەی كرد، وەرزی پێشوو لیڤەرپوڵ زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن پاوەندی لە كڕینی یاریزاناندا خەرج كردووە، بێگومان ئەم. وەرزە ناتوانێت ئەوە بكات، ئێمەش هەر وەكو ئەوانین.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP