Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

یه‌كگرتووی ئیسلامی واده‌ی به‌ستنی كۆنگره‌ی ئاشكراكرد

کوردستان

بینراو 32

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین، ئه‌مینداری‌ گشتی‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ كوردستان له‌میانه‌ی‌ مه‌راسیمی‌ ده‌ستپێكردنی‌ ده‌یه‌مین كۆنگره‌ی‌ رێكخراوی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ قوتابیانی‌ كوردستان وتارێكی‌ پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند، یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی له‌كۆتایی‌ ئه‌مساڵ یان سه‌ره‌تای‌ ساڵی‌ ئاینده‌ كۆنگره‌ ده‌به‌ستێت و ئه‌میندارو ئه‌ندامانی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ هه‌ڵده‌بژێرێته‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌ یه‌حیا ریشاوی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌ بی ئێم سی راگه‌یاند، سه‌ركردایه‌تی له‌و باره‌یه‌وه‌ بڕیاریداوه‌ و كۆده‌نگی له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌ سه‌ركردایه‌تی هه‌یه‌ و بووه‌ته‌ بڕیار و له‌ كۆتایی ئه‌م ساڵ یاخود سه‌ره‌تایی ساڵی داهاتوو كۆنگره‌ ده‌به‌ستێت.

وتیشی، له‌ ئێستادا لیژنه‌ی تایبه‌ت  بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ درووستكراوه‌ و ده‌ست به‌كاره‌كانی ده‌كات.

له‌ باره‌ی كاندیده‌كانی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو، یه‌حیا ریشاوی روونیكرده‌وه‌، له‌ كۆنگره‌دا ده‌رده‌كه‌وێت چه‌ند كه‌س خۆی بۆ ئه‌و پۆسته‌ كاندیدده‌كات و تائێستا به‌ فه‌رمی كه‌س خۆی بۆ ئه‌و پۆسته‌ دیارینه‌كردووه‌.

یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌ساڵی ١٩٩٤ دا دامه‌زراوه‌ و له‌و ماوه‌یه‌دا حه‌وت كۆنگره‌ی به‌ستووه‌.

یه‌كگرتوو له‌ ئێستادا خاوه‌نی پێنج كورسی په‌رله‌مانی كوردستان و دوو كورسی په‌رله‌مانی عێراقه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP