Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

کەمپینێک بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ کەمئەندامان رادەگەیەنرێت

کوردستان

بینراو 66

03/08/2019

Alternate Text
+ -

لێپرسراوی گشتی یەکێتی کەمئەندامان ئاشكرایكرد، دوای ئەوەی دڵنیابوونەتەوە کە مووچەی کەمئەندامان پێش جەژن نادرێت، کەمپینێکی کۆمەک کۆکردنەوە بۆ کەمئەندامان رادەگەیەنن.

سامان حسێن لێپرسراوی گشتی یەکێتی کەمئەندامان رایگه‌یاند،  پاش ئەوەی دڵنیابووین مووچەی کەمئەندامان پێش جەژن نادرێت و زیاتر لە ١٠ هەزار کەمئەندام، بۆ ماوەی ١٥٠ ڕۆژ زیاتر مووچەیان بە بیانووی لیژنەی پزیشکی راگیراوە و سەدان کەمئەندام رووم لێدەنێن تا هاوکارییان بکەم و قوتی جەژنیان بۆ دابین بکەم، هەر بۆیە لە دوای تەواکردنی رێکارە یاساییەکان بە ناوی هەموومان زیادەیەکمان هەیە بۆ بەخشین کەمپینێک رێکدەخەین".

روونیشیكرده‌وه‌،  ئەمشەو، شەممە کاتژمێر نۆ لە شەقامی سالم (سەهۆڵەکە) بە ئامادەبونی دەیان کەسایەتی و میوان، گەورەترین کەمپین بۆ کەمئەندامان ڕادەگەیەنن بەو هیوایە بتوانن زیاتر لە ٨٠٠ خێزانی کەمئەندام قوتی جەژنیان بۆ دابین بکرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP