رێواس فایه‌ق: قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئێزدییه‌كان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی حكومه‌تی عێراق
کوردستان
بینراو 49
03/08/2019
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرایده‌كات، رۆژی ۳ـ۸ـ۲٠۱٤ ی وەک رۆژی جینۆسایدی ئیزدییەکان دیاری‌کرا و بڕیاره‌كه ته‌نها ره‌هه‌ندێكی مه‌عنه‌وی هه‌یه .
رێواس فایه‌ق له پۆستێكیدا له فه‌یسبووك باس له‌وه ده‌كات، رۆژی ۳ـ۸ـ۲٠۱٤ ی وەک رۆژی جینۆسایدی ئیزدییەکان دیاری‌کرا و بڕیاره‌كه ته‌نها ره‌هه‌ندێكی مه‌عنه‌وی هه‌یه و له ئاستی خۆاستی ئێمه‌دا نییه چونکە قەرەبووکردنەوەیان بە گوێرەی بڕگەی دوو لەماددەی ۱۳۲دەستور دەکەوێتە ئەستۆی دەوڵەتی عێراق و پەرلەمانی کوردستانیش ناتوانێت ناوەند بە بڕیارەکانی پابەند بکات.
ئه‌مه له كاتێكدایه ئه‌مڕۆ سێی ئاب له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه وه‌ك رۆژی جینۆسایدی ئیزدییەکان دیاری‌کرا.