Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پۆگبا لە پێناو ریاڵ مەدرید ماندەگرێت

وەرزش

بینراو 102

03/08/2019

Alternate Text
+ -

ئەمڕۆ لە یارییەكی دۆستانەدا هەردوو یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی و ئەیسی میلانی ئیتاڵی رووبەرووی یەكتر دەبنەوە، هەریەك لە پۆڵ پۆگبا و رۆمیلیۆ لۆكاكۆ لە مانچستەر بانگهێشت نەكراون بۆ یارییەكە.

‎سۆلشایەری راهێنەری یانە ئینگلیزیەكە دوێنێ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگەیاند: پۆگبا بەهۆی ئازار لە پشتیدا بانگهێشت نەكراوە بۆ یارییە دۆستانەكە، بەڵام رۆژنامەی دەیلی مەیل بڵاوی كردۆتەوە: كە پۆگبا هیچ كێشەیەكی پێكان و ئازاری نییە، بەڵكو خۆی نەچووە بۆ ئەو یارییە.

‎رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە: پۆگبا بە كەسە نزیكەكانی ووتووە: نایەوێت بەشداری هیچ یارییەكی دۆستانەو ئامادەكاری یانەكەی بكات، دەیەوێت ریزی یانەكە بەجێبێڵێت رووبكاتە ریاڵ مەدریدی ئیسپانی.

‎لە پێناو بەجێهێشتنی ریزی یانەكەش پۆگبا پەنای بردووە بۆ مانگرتن، تا بتوانێت لەو رێیەوە بەرپرسانی یانەكە بێزار بكات تا رێگەی بدەن ریزی یانەكە بەجێبێڵێت،  چونكە پۆگبا دەیەوێت بۆ وەرزی نوێ لە ژێر سەرپەرشتی زێدانی راهێنەردا درێژە بە كاروانی وەرزشی خۆی بدات.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP