Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پاریس بووە پاڵەوانی جامی سوپەری فەرەنسا

وەرزش

بینراو 19

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

‎لە یاری كۆتایی جامی سوپەری فەرەنسا هەردوو یانەی پاریس سانجێرمان و رین رووبەروو بوونەوە، لە یاریگای شینژین لە ووڵاتی چین، تییایدا پاریس سانجێرمان توانی سەركەوتن بەدەست بهێنێت و ببێتە پاڵەوانی جامەكە.

‎لە گێمی یەكەمی یارییەكەدا یانەی رین توانی بە گۆڵێك پێشبكەوێت، كە یاریزان هۆنۆ لرین لە خولەكی ١١ یارییەكەدا تۆماری كرد.

‎لە گێمی دووەمیشدا یانەی پاریس سانجێرمان توانی دوو گۆڵ بكات لە خولەكەكانی ٥٧ و ٥٣ یارییەكەدا لە رێگای مباپی و دیماریاوە، یارییەكەش تا كۆتایی بەو ئەنجامە مایەوە پاریس سانجێرمان توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك یارییەكە بباتەوە، بۆ جاری یانزەیەم نازناوەكە بەرز بكاتەوە لە مێژووی یانەكەدا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP