Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

عه‌بدولستار مه‌جید: چاکسازیی لە زیادکردنی دەوامی فەرمانبەران کورت ناکرێتەوە

کوردستان

بینراو 91

03/08/2019

Alternate Text
+ -

په‌رله‌مانتارێكی كۆمه‌ڵ رایگه‌یاند،، چاکسازیی لە زیادکردنی دەوامی فەرمانبەراندا کورت ناکرێتەوە، چونکە دەستی حزب لە دامەزراوە نیشتیمانییەکانەوە دەستپێدەکات.

عەبدولستار مەجید په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی هاوكات وه‌زیری كشتوكاڵ له‌ كابینه‌ی پێشووی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ پۆستێكیدا له‌ فه‌یسبووك رایگه‌یاند ، چاکسازیی پرۆسەیەکی گەورەیە و گشتیگر و بەردەوامە، لەوە گەورەترە لە زیادکردنی دەوامی فەرمانبەراندا کورت بکریتەوە و بڵێت چاکسازیم کردووە."

 هەروەها روونیشی کردووە، سیستمێک قۆرخکاریی لە دروستبوونیەوە دایبڕزێنێت، رەنگە  بەرگەی چاککردن نەگرێت، بەڵکو پێویستی بە گۆڕێن هەبێت، هەنگاوی یەکەمی گۆڕنکاری لە بڕینی دەستی حزبەوە دەست پێدەکات لە قورگ و گیرفان و بڕیار و بەڕێوەبردنی دامەزراوە نیشتیمانەیەکان.

لای خۆیه‌وه‌  عەبدولستار مەجید بە کەناڵی بی ئێم سی راگەیاند،" چاکسازیی پلە بە پلە دەکرێت لە سەرەوە بۆ خوارەوە نەک لە خوارەوە بۆ سەرەوە پێویستە حکومەت خۆی چاک بکات، چونکە تا ئێستا ئێمە لەقەیرانی دارایداین، کەی پاشەکەوتی موچە درایەوە  بە فەرمانبەران ئه‌وكات باسی زیادکردنی دەوامی فەرمانبەران بکات."

ئەمەش لەکاتێکدا، لە دوای کابینەی نوێوە داوا کراوە لە فەرمانبەران بە تێپەڕبوونی قەیرانی داریی دەوام ئاسایی بکرێتەوە و لە کاتژـیر ٨ی بەیانی بۆ سێی دوای نیوەڕۆ لە راپەڕاندنی ئەرکەکانیان بەردەوام بن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP