Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وەزیری کشتوکاڵی هەرێم چەند بڕیارێکی دەرکرد

کوردستان

بینراو 103

پێش 4 هەفتە

Alternate Text

وەزیری کشتوکاڵی هەرێم لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لەبارەی کێشەی جوتیاران لەگەڵ ستافی گۆڕەپانی فرۆشتنی شوتی لە عەلوەی هەولێر پێکدەهێنێت، ئەمەش دوای سكاڵاكردنی جووتیاران لەوەی بڕێكی زۆر عمولەیان لێوەردەگیرێت كاتێك بەرووبوومی شوتی دەبەنە گۆڕەپانەكە.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشوکاڵ لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ نوێنەری رێكخراو و كۆمەڵە و گروپ و دەستەكانی تایبەتمەند لەبواری كشتوكاڵ بڕیاریدا پێداچوونەوە بکرێت بە ئاستی هاوردەكردنی بەروبومی كشتوكاڵی و بڕی باجی گومرگی لەسەر ئەو بەروبوومانە و ئامادەكردنی خشتەیەكی گونجاوی تایبەت بە دەستنیشانكردنی كاتی قەدەغەكردنی هاوردەی بەرهەمە كشتووكاڵییەكان لە دەرەوە بۆ ناو هەرێم.

هەر بە گوێرەی راگەیەنراوێکی وەزارەتەکە، وەزیری کشتوکاڵ بڕیاریشیداوە بە پێکهێنانی لیژنەیەکیش بۆ بەدواداچوونی شێواز و ئاستی بەڕێوەچوونی گەنمی جوتیاران لە سایلۆكان، ئەمەش بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی هەرێم، بەوپێیەی پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە جووتیاران كاری وەزارەتی بازرگانیە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP