Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مه‌لا به‌ختیار: كرێكار شوێن مافه‌كانی ده‌كه‌وێت نه‌ك دروشم

کوردستان

بینراو 43

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

له‌دیداری  لقی هه‌ولێری، سه‌ندیكای كرێكاران، مه‌لا به‌ختیار، ته‌ئكید له‌تێڕوانینه‌كانی رابردووی ده‌كاته‌وه‌ بۆ ئاڵوگۆڕكردن له‌به‌رنامه‌، رێباز‌و خه‌باتی پیشه‌یی‌و دیموكراسی سه‌ندیكاكه‌داو راشیده‌گه‌یه‌نێت: سه‌ندیكای كرێكاران ناتوانێ‌ له‌وه‌ زیاتر پێشكه‌ش بكات، كه‌ تا ئێستا پێشكه‌شی كردووه‌.

له‌دیداره‌كه‌یدا كه‌ ئه‌مڕۆ ٣-٨-٢٠١٩، به‌ڕێوه‌چوو، مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی یه‌كێتی رایگه‌یاند، پاشئه‌وه‌ی ئاماژه‌ی به‌ په‌یكه‌ربه‌ندیی‌و كاری رێكخراوه‌یی له‌ئۆرۆپا كرد‌و رونیكرده‌وه‌ كه‌ سه‌ندیكای جۆراوجۆر كاریگه‌ری زۆرتره‌ له‌سه‌ندیكای یه‌كگرتوو، كه‌ به‌ بڕیاری حزبه‌كان، هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن‌و هه‌ڵوێستیان بۆ كرێكاران هه‌بێت‌و به‌پێویستیزانی كه‌ یه‌كێتیی سه‌ربه‌خۆیی سه‌ندیكاو رێكخراوه‌كان فراوانتر بكات‌و بپارێزێت، وتی: پێویسته‌ پرۆسه‌یه‌كی تازه‌ له‌بیركردنه‌وه‌ بۆ سه‌ندیكای كرێكاران ئه‌نجامبده‌ین، هه‌تا فه‌زایه‌كی تازه‌ بۆ بیركردنه‌وه‌ی چینایه‌تی كرێكاران دروستبكه‌ین‌و هاوكات به‌وردی خوێندنه‌وه‌ی بۆ دۆخ‌و ئه‌ركه‌ نوێیه‌كانی سه‌ندیكای كرێكاران كرد‌و رایگه‌یاند: ده‌بێ‌ رێبازێكی نوێ‌، بۆ خه‌باتی چینایه‌تی‌و په‌یوه‌ندی سه‌ندیكا‌و دیموكراسی گه‌ڵاڵه‌ بكرێت‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ستراتیجێكی نوێی بۆ سه‌ندیكای كرێكان، به‌خه‌مێكی گه‌وره‌ له‌خه‌باتی سه‌ندیكای پێناسه‌ كرد.

له‌درێژه‌ی گفتوگۆكه‌شیدا، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، گۆڕینی پێكهاته‌یه‌كی نوێ‌ بۆ سه‌ندیكای كرێكاران‌و بیركردنه‌وه‌ی نوێ‌ بۆ سه‌ندیكای كرێكاران، له‌شێواز‌و چۆنایه‌تی خه‌باتدا، به‌پێویستی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی نوێیه‌ ناوبردو هاوكات دۆخی كرێكارانی كوردستانی له‌ڕووی چینایه‌تی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ به‌دۆخێكی ناله‌بار ناوبردو له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا تێڕوانینه‌كانی له‌باره‌ی بازاڕی ئازادی كوردستان‌و هاتنی ده‌ستی كاری بیانی بۆ كوردستان خسته‌ڕوو.

نه‌بوونی‌و مه‌ترسی ژیانی كرێكاران له‌كاتی كاردا، بابه‌تێكی تری گفتوگۆگه‌ی لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی بوو، كه‌ تیایدا به‌وردی له‌وباره‌یه‌وه‌ هه‌ڵوه‌سته‌ی كردو نه‌بوونی چاودێرییه‌كی شایسته‌شی بۆ كارگه‌ جۆراوجۆره‌كان بۆ ژینگه‌، بۆ ژیانی چینایه‌تی، بۆ دڵنیایی ژیانی كرێكار به‌گرفت ناوبردو وتی: هێشتا كرێكار، شوێنی كار‌و ژینگه‌یه‌كی كرێكاری پیشه‌یی ناخۆشیان هه‌یه‌‌و له‌و دیده‌شه‌وه‌، سه‌رنجه‌كانی له‌سه‌ر یاسای كار خسته‌ڕوو، به‌و پرسیاره‌شی كه‌: ئایا كرێكارانی عیراق‌و به‌تایبه‌ت كوردستان، ژیان‌و گوزه‌رانیان له‌ئاستی سه‌رده‌مدایه‌؟ گفتوگۆیه‌كی كراوه‌ی له‌گه‌ڵ لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای كرێكاران كردو وتی: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی، سه‌ندیكای كرێكارانی سۆسیال دیموكراتی هه‌بێ‌، كاتێك دۆخی كرێكار به‌وشێوه‌یه‌ ده‌بینین، بێگومان به‌رنامه‌ی جیاوازی سۆسیال دیموكراتیمان بۆ خه‌باتی پیشه‌یی ده‌بێت‌و وتیشی: كاتێك به‌رنامه‌ی جیاوازت هه‌بوو، پێداگیری چینایه‌تی سه‌رده‌مانه‌ت بۆ مافه‌ پیشه‌ییه‌كانی كرێكاران كرد، ئه‌وكاته‌ زۆرترین كرێكارت له‌ده‌ور كۆده‌بنه‌وه‌، چونكه‌ كرێكار شوێن مافه‌كانی ده‌كه‌وێت، نه‌ك دروشم‌و جه‌ختیشیكرده‌وه‌: به‌ئه‌قڵییه‌تێكی كلاسیكی‌و چوارچێوه‌یه‌كی ته‌سكی رابردوو، رابه‌رایه‌تی سه‌ندیكای كرێكاران ناكرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP