Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هەوڵدەدریت رۆژێک بۆ جینۆسایدکردنی نه‌ته‌وه‌ی کورد دابنرێت

کوردستان

بینراو 35

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

 لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بۆ دیارکردنی رۆژی کۆمەڵکوژیی ئیزیدیەکان لە شنگال، پێشنیاری دیاریکردنی رۆژێک بۆ جینۆسایدکردنی هەموو گەلی کورد کرا، ئەندامێكی په‌رله‌مانیش له‌و باره‌یه‌وه‌ دەڵێت، ناتوانرێت ئەو تاوانانەی بەرامبەر گەلی کورد کراوە لە بیربچێتەوە.

دوای ئەوەی لە دانیشتنی دووەمی پەرلەماندا خوێندنەوەی دووەم بۆ دیارییکردنی رۆژی سێی ئاب کە ناسراوە بە رۆژی کۆمەڵکوژی ئێزیدیەکان لە شنگال کرا، هاوکات پێشنیاری دیارکردنی رۆژێک بۆ جینۆسایدکردنی هەموو گەلی کورد کرا.

بۆ ئەم مەبەستەش شادی نەوزاد، ئەندامی فراکسیۆنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەپەرلەمانی کوردستان بە کەناڵی بی ئێم سی ڕاگەیاند،" پێویستە چۆن رۆژی سێی ئاب دیارکرا بۆ کۆمەڵکوژی ئیزیدیەکان هاوکات پێویستیشە رۆژێک  بۆ جینۆسایدکردنی هەموو گەلی کورد هەبێت، هەموو ئەو تاوانانەی کە بەرامبەر گەلی کورد کراوە و ئەنفالیان کردوون هەبێت، بۆ ئەمەش پێوسیتی بە کۆ دەنگی هەموو ئەندام پەرلەمانەکان هەیە."

روونیشیكرده‌وه‌،  دیارکردنی رۆژێک بۆ جینۆساید کردن و هەموو ئەو تاوانانەی کە بەرامبەر گەلی کورد بەتایبەت کە بەرامبەر هەرێمی کوردستان کراوە، تەنیا بۆ ئەوەیە تا سەدەیەکی تریش ئەم رۆژە بەزیندویەتی بمێنتەوە لە بیرنەچیتەوە، چونکە رۆژێکی وا هەرگیز بیر ناچێتەوە و زامی خێزانەکانیشیان سارێژ نابێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP