Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

٢٠ سەربازی سوپای تورکیا کوژران

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 179

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

هێزەکانی پاراستنی گەل( هەپەگە) رایدەگەێنێت، لە دوو رووبەرووبەنەوەی جیاوازدا له‌ نێوان چەکدارانی هەپەگە لە دژی سوپای تورکیا لە ناوچەی قلابانی شرناخ زیاتر لە ٢٠ سەربازی تورکیا کوژران.

ناوەندیی راگەیاند هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە  لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە رووبەڕووبونەوەی نێوانی  چەکدارانی هەپەگە و سوپای تورکیا بۆ دوو جار لە ناوچەی قلابانی شرناخ ١٤ سەربازی  سوپای تورکیا کوژرا، لە تەقاندنەوەیەکشدا لە ناوچەی چەلەی  جوڵەمێرگدا سەربازێکی پسپۆڕ بە قورسی بریندار بوو.

هەر لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، لە ٢٩ی مانگی تەموزی ئەمساڵ و دوێنیش سوپای تورکیا، رووبەڕووی چەکدارانی هەپەگە بوونەوە و چەندین سەربازیی تورکیا کوژران و چەندین چەکداری هەپەگەش بەسەختی بریندار بوون.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP