Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

کۆسرەت رەسوڵ پەیامێک بڵاودەکاتەوە

کوردستان

بینراو 158

03/08/2019

Alternate Text
+ -

پەیامی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ساڵڕۆژی داگیركردنی شەنگال و كۆمەڵكوژی كوردانی ئێزیدی-دا.

دەقی پەیامەكە...

ئەمڕۆ پێنج ساڵ تێپەڕدەبێ بەسەر داگیركردنی شەنگال و كۆمەڵكوژی ئێزیدییەكان، كە لەلایەن تیرۆرستان و تاریك پەرستانی داعش بەشێوەیەكی دڕندانە ناوچەكە داگیركراو كچان و ژنان و منداڵان زیندەبەچاڵكران و بەدڕندانەترین شێوە لەناوبردران.

ئەگەرچی بە قارەمانێتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و بەهاوكاری راستەوخۆی هێزەكانی هاوپەیمانان شەنگال ئازادكرایەوەو لە تیرۆرستان پاك كرایەوە، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا كوردانی ئێزیدی و دانیشتوانی رەسەنی ناوچەكە وەك پێویست نەگەڕاونەتەوە ناوچەكانی خۆیان و ناوچەكە ئاوەدان نەكراونەتەوە، ئەركە لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق هەماهەنگی تەواو بكەن بۆ دووبارە ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكەو گەڕاندنەوەی دانیشتوانە رەسەنەكەیان بۆ زێدی خۆیان.

هاوكات ئەركە لەسەر رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و دادگای نێودەوڵەتی تاوانی دژی ئێزدییەكان بە جینۆساید بناسێنرێ و قەرەبووی ماددی و مەعنەوی كەسوكاری قوربانیان بكرێتەوەو دەستخۆشی لە پەرلەمانی كوردستان دەكەم كە رۆژی 3ی ئابیان وەك رۆژی كۆمەڵكوژی ئێزیدییەكان دیاری كرد.

كۆسرەت رەسول عەلی
جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP