Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

دوای جەژن موچەی ١٣ هەزار خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت دابەشدەکرێت

کوردستان

بینراو 84

پێش 4 هەفتە

Alternate Text

وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، دوای جەژنی قوربان مووچەی مانگی ئایاری زیاتر لە ١٣ هەزار كەمئەندامی دیکە دابەش دەكرێت.

كوێستان محەمەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، پێشتر پشكنین بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت كرا و ئێستا نزیكەی ١٣ هەزار كەمئەندام هەقی ئەو مووچەیەیان هەیە".

روونیشیكرده‌وه‌، لەگەڵ وەزیری دارایی گفتوگۆیان كردووە و بڕیارە دوای جەژن كه‌مئه‌ندامان مووچەی مانگی ئایار وەربگرن".

 کوێستان محەمەد ئه‌وه‌شی باسكرد، سوپاسی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دارایی دەکەین، کە ئەو داوایەی ئێمەی جێبەجێکرد بۆ گەڕاندنەوەی موچەی کەمئەندامان.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP