Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سوریا... به‌هۆی هێرشێكه‌وه‌ ٣١ كه‌س كوژران

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 37

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كه‌وه‌ له‌ بنكه‌ی شاعیراتی سوریا ٣١ چه‌كداری سووپای سوریا  و هاوپه‌یمانه‌كانی كوژران.

رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریا رایگەیاند، روون نییە چ شتێک بووه‌تە هۆکاری ئەو تەقینەوەیە لە بنکەی شەعیراتی پارێزگای حومس.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئاژانی دەنگوباسی سانا رایگەیاندووە ، هەڵەیەکی تەکنیکی لە دەمی گواستنەوەی تەقەمەنییە بەسەرچووەکان روویداوە و بووە بەهۆی کوژرانی چەند کەسێک کە ناو و ژمارەی قوربانیان نەوتراوە.

بنکەی ئاسمانی شەعیرات یەکێکە لە شوێنە سەرەکییەکانی هێزەکانی رژێمی سوریا لە ناوەڕاستی وڵاتەکە و چەکدارە  ئێرانییەکانی کە لە شەڕی ناوخۆی سوریادا پشتیوانی لە ڕژێم دەکەن بنکەیان لەوێیە.

لە ساڵی ٢٠١٧ هێرشێکی ئاسمانی ئەمەریکا کرایە سەر ئەو بنکەیە لە وەڵامی هێرشی گومانلێکراوی گازی سارین دژ بە سەرهەڵدوان لە شارۆچکەی خان شێخونی باکوری ڕۆژئاوای سوریا کە زیاتر لە ٨٠  کەسی کوشت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP