Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

خەرجکردنی پاشەکەوتی مووچەی دادوەران رەتدەکرێتەوە

کوردستان

بینراو 141

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

یەکێێتی دادوەرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەواڵی پاشەکەوت کردنی مووچەی دادوەران دوورە لە راستییەوە و چەواشەکردنی رای گشتیە.

لە راگەیاندراوێكی یەکێتی دادوەرانی هەرێمی کوردستان هاتووە، لە رۆژانی رابردوو هەندێک سایت و رۆژنامە دەنگۆی خەرجکردنی پاشەکەوتی دادوەران بڵاوکرایەو، ئێمە بە هەموو لایەک رادەگەیەنین کە ئەم هەواڵانە دوورن لە راستیەوە و چەواشەکردنی رای گشتی و شێواندنی راستییەکان و لەکەدارکردنی دەسەڵاتی دادوەریە".

لە راگەیاندراوەکەدا ئومێد موحسین سەرۆکی یەکێتی دادوەرانی کوردستان جه‌ختیكرده‌وه‌، هیچ مووچە و پاشەکەوتی دادوەران نەگەڕاوەتەوە".

هەروەها داوای کرد لە هەموو ئەو سایت و رۆژنامانەی کە ئەم هەواڵەیان بڵاوکردۆتەوە، داوای لێبوردن بکەن، بەپێچەوانەوە رێکاری یاسایی دەگرینە بەر چونکە ئەتەکێتی رۆژنامەوانیان پەیڕەو نەکردووە".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP