Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لە رووداوێکی تەقەکردن لە شاری ئەل پاسۆی ویلایەتی تەکساس ٢٠ کوژران

جیهان

بینراو 59

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

ماڵپەڕی سی ئێن ئێنی ئەمریکی ڕایگەیاند، لە رووداوێکی تەقەکردندا لە شاری ئەل پاسۆی سەر بەویلایەتی تەکساسی ئەمریکی لە دوکانێکی واڵمارت ٢٠ هاوڵاتی کوژران و ٢٦ دیکەش بریندار بوون.

سەرلە بەیانی ئەمڕۆ ٤ی ئابی٢٠١٩ دوای ئەوەی گەنجێکی چەکدار خۆی دەکات بە ناو دوکانێکی سەر بە زنجیرەی کۆمپانیاکانی واڵمارت و ڕاستەوخۆ دەست دەکات بە دەستڕێژی گولە لە هاوڵاتیانی ناو مۆڵەکەو لە ئەنجامدا ٢٠ کەس دەکوژێت و ٢٦ دیکەش برین دار دەکات.
پۆلیسی ئەل پاسۆی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هێزەکانی پۆلیس چونە شوێنی ڕووداوەکە و بریندارەکانیان گواستەوە بۆ نزیکترین نەخۆش خانە.

هەروەها پۆلیسی ئەل پاسۆ لە بارەی ناسنامەی گەنجەکەوە رایگەیاند، " گەنجەکە تە ناوی پاتریک کروسیسە و تەمەنی ٢١ ساڵە نیشتە جێی شاری ئەل پۆسۆیەوە لە دوری١ کیلۆ مەتر لە ڕووداوەکەوە نیشتە جێیە.

لە بارەی ئەو ڕwوداوەوە  "دۆناڵد ترەمپ" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە تویتێکدا دەڵێت، ئەو ڕووداوە کارێکی ترسنۆکانەیە،ئەمڕۆ ڕۆژێکی زۆر خراپبوو بۆ ئەو شارە، هیچ هۆکارێک و داوای لێبوردنێک نیە بۆ کوشتنی خەڵکی بێتاوان.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پێش کەمتر لە هەفتەتیەک لە ڕوداوێکی هاوشێوەدا هەرزەکارێک بەدەستڕێژی گولە ٣ هاوڵاتی کوشت لە ڤیستیڤاڵیکی خواردندا لە کالیفۆرنیا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP