Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

كارتی زیره‌ك بۆ حاجیان دروستكرا

کوردستان

بینراو 75

04/08/2019

Alternate Text
+ -

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێم رایگەیاند، بۆ ئاسانکاری بۆ دیاریکردنی شوێنیان و زیاتر شارەزابوونی حاجییە کوردەکان لە سعودیەوە کارتی زیرەک بۆ ئەوان و حاجیانی دیکە دروستکراوە.

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێم لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، ئەمساڵ بۆ یەكەم جار وڵاتی عەرەبستانی سعودیە كارتی زانیاری زیرەكی بۆ حاجیان دروست كردووە.

وتیشی، ئەم كارتە ھەموو زانیارییەكی حاجی لەسەر نووسراوە ھەر لە وڵات و شوێنی مانەوەی لە مەككە و مەدینەی پیرۆز و شوێنی مانەوە لە كێوی عەرەفە و مینا و چەندین زانیاری ورد لەسەر پڕۆسەی حەج بەگشتی، كەسەرجەمیان ئاسانكارین بۆ حاجیان.

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێم روونیشیكرده‌وه‌، ڕۆژی شەممە ٣/٨/٢٠١٩ نوێنەرانی حكومەتی ڕیاز كارتی زیرەكی حاجیان گەیاندە دەست لێپرسراوانی كارگێری و نوێنەرانی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP