Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی و كەركوك چەند داواكراوێكی تیرۆریان دەستگیركرد

کوردستان

بینراو 33

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

سەركردایەتی پرۆسە هاوبەشەكانی كەركوك روونیكرده‌وه‌، بەهاریكاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی چەند داواكراوێكی تیرۆریان دەستگیركرد.

لای خۆیه‌وه‌ لیوا روكن سەعد حەربی فەرماندەی سەركردایەتی پرۆسە هاوبەشەكانی كەركوك لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكرده‌وه‌، هەڵمەتێك بۆ راوەدونان و دەستگیركردنی پاشماوەكانی رێكخراوی داعش بەڕێوەچووە و سێ داواكراو لەسنوری پارێزگاكەدا دەستگیركراون، كە بەپێی مادەی چواری تیرۆر داواكراو بوون.

روونیشیكرده‌وه‌، پرۆسەكە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانیدا بەڕێوەچووە و سەركەوتنی بەدەستهێناوە.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ به‌شێك له‌ به‌رپرسه‌ ئه‌منییه‌كان ناوچه‌كه‌ باس له‌ زیادبوونی جموجۆڵه‌كانی چه‌كدارانی داعش ده‌كه‌ن له‌ ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP