Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

‎بروسیا دۆرتمۆند جامی سوپەری لە بایرن میونشن بردەوە

وەرزش

بینراو 29

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

‎لە جامی سوپەری ئەڵمانیا هەردوو یانەی بروسیا دۆرتمۆندو بایرن میونشن رووبەرووی یەكتر بوونەوە، یانەی بروسیا دۆرتموند توانی یارییەكە لە بایرن میونشن بباتەوە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام، وە ببێتە خاوەنی نازناوەكە.

‎یاری نێوان ئەم دوو یانەیە بە دێر کلاسیکێر ناسراوە، لەگەل ئەوەی یاریزانانی هەردو یانە هەوڵی زۆریاندا بۆ پێشكەوتن و تۆماركردنی گۆڵ، بەڵام سەركەوتو نەبون و نیوەی یەكەم بە بێ گۆڵ كۆتاییهات.

‎لە گێمی دووەمدا یاریزانانی دۆرتموند بە ئاستێكی بەرزەوە دەركەوتن، توانیان دوو گۆڵ تۆمار بكەن لە خولەكەكانی ٤٨ و ٦٩ ی یارییەكەدا، لە رێگای پاكۆ ئەلكاسێر و جادۆن سانچۆوە.

‎یارییەكەش تا كۆتایی بەو ئەنجامە مایەوە، یانەی بروسیا دۆرتموند توانی بۆ جاری شەشەم لە مێژووی یانەكەدا نازناوەكە بباتەوە، كۆتایی بەو باڵا دەستییەی بایرن میونشن بێنێت دووای پێنج سال.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP