Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

كاتژمێرەكانی دابەشكردنی كارەبا گۆڕانكارییان تێدا دەكرێت

کوردستان

بینراو 371

04/08/2019

Alternate Text
+ -

ئومێد محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنتڕۆڵی كاره‌بای هه‌رێم به‌ بی ئێم سی راگه‌یاند، به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با بۆ مانگی نۆ ئه‌وه‌یه‌ له‌ ٢٤ كاتژمێردا ١٥ بۆ ١٦ كاره‌بای نیشتمانی بدرێت به‌ هاوڵاتیان.

وتیشی، به‌ڵام زۆربوونی خواستی هاوڵاتیان له‌سه‌ر كاره‌با كاریگه‌ری له‌ پێدانی كاره‌با ده‌بێت.

روونیشیكرده‌وه‌، ئێمه‌ ته‌نها په‌یوه‌ندیمان به‌ كاره‌بای نیشتمانییه‌وه‌ هه‌یه‌ و ئه‌و ١٥ بۆ ١٦ كاتژمێره‌ ته‌نها كاره‌بای نیشتیمانییه‌ و په‌یوه‌ندیمان به‌ مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كانه‌وه‌ نییه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان لێدوانێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، سەرەڕای بەرزی پلەكانی گەرما لەمانگی تەمموزدا وەزارەتی كارەبا توانیویەتی بە تێكڕا ١٦ كاتژمێر كارەبا بۆ هاوڵاتیانی هەرێم دابن بكات.
روونیشیكردۆته‌وه‌،  پێدانی كارەبا تا ١٥ی ئاب بەم شێوەیە بەردەوام دەبێت، دوای ئەو وادەیە وەزارەتی كارەبا كۆدەبێتەوە و گۆڕانكاری لە پلانی دابەشكردنیدا دەكات.

وتەبێژی وەزارەتی كارەبا باسی لەوەشكردووە،  لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما خواستی بەكارهێنانی كارەبا لەلایەن هاوڵاتیانەوە زیادی كردووە بۆ نزیكەی پێنج هەزار مێگاوات، لەكاتێكدا وەزارەتی كارەبا لەتوانایدایە تەنها سێ هەزار و ٥٠٠ مێگاوات كارەبا بەرهەم بهێنێت، بەپێی پلانەكانی حكومەت لە كابینەی نوێدا چەند بەنداوێك دروست دەكرێت و بەرهەمهێنانی كارەبا زیاد دەكات بەوەش كێشەی كەمی كاتژمێرەكانی كارەبا چارەسەر دەكرێت.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ساڵانه‌ له‌ وه‌رزی گه‌رمادا به‌هۆی زۆربوونی خواست له‌سه‌ر كاره‌با، كاره‌بای نیشتمانی كه‌م ده‌كات.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP