Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

به‌رگری شارستانی راپه‌ڕین هاوڵاتیان ئاگادارده‌كاته‌وه

کوردستان

بینراو 75

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

وێنەی کچێكی بچووک کە کارەبای مۆلیدە هەڵدەداتەوە  و گیانی لە مەترسیدایە کاردانەوەی لێ دەکەوێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وێنەی کچێکی منداڵ بڵاوبووه‌وه‌ کە تەمەنێکی بچوکی هەیە، لەکاتێکدا شوێنی جۆزەی کارەبای مۆلیدە بەرزە و منداڵەکەش بە پەیژەی عەمودی کارەباکەدا سەرکەوتووە و کارەباکە هەڵدەکاتەوە و ئەمەش کاردانەوەی لە دوای خۆی دروست کردووە.

هاوکات لە راگەیاندراوێكدا بەرگری شارستانی راپەڕین داوای لە لە هاوڵاتیان کرد،" ئاگاداری منداڵەکانیان ببن و بە دووریان بگرن  لەم جۆرە کارانە و ئەمانەش کاری منداڵ نییە."

روونیشی کردۆتەوە، تەزووی کارەبای مۆلیدەکان مەترسیدارترە لە کارەبای نیشتیمانی، بە هۆکاری ئەوەی بارێکی زیاتر لە توانای مۆلیدەکان دەخەنەسەریان بۆ قەرەبووکردنەوەی نزمی تەزویی کارەباکە، ڤۆڵتییە بەرز دەکەنەوە، ئەوەش مەترسی زیاتر دروست دەکەن.

ئەمەش لە کاتێکدا لەمانگی ئابدا ١٧ کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی دەدریت بە هاوڵاتیان، ئەوەی دەمێنێتەوە کارەبای مۆلیدە دەبێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP