Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هەڵەبجە ؛ ٣٥ کارتۆن چکلێت و پسکویتی قاچاخ دەستی بەسەردا گیرا

کوردستان

بینراو 44

04/08/2019

Alternate Text
+ -

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی هەڵەبجە ، بەرواری ٣ / ٨ / ٢٠١٩  لە دەروازەی شاری هەڵەبجە و لە بازگەی زەمەقی  ٣٥ کارتۆن چکلێت و پسکویتی قاچاخ و ئۆتۆمبێلێک کەبەقاچاخ هاتوە دەستی بەسەردا گیرا .

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی هەڵەبجە ، لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک  رایگەیاند،  بەرواری ٣ / ٨ / ٢٠١٩ ، لەدەروازەی شاری هەڵەبجە و لە بازگەی زەمەقی ، ٣٥ کارتۆن چکلێت و پسکویتی قاچاخ و ئۆتۆمبێلێک کەبەقاچاخ هاتوە دەستی بەسەردا گیرا ، دەستگیرکردنەکە بە هاوکاری هێزەکانی ئاسایش و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی هەڵەبجەبووە ، ویستویانە بەشێوەیەکی قاچاخ هاوردەی ناو شاری هەڵەبجەی بکەن.

لە بەشێکی تری راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەمەش لەکاتێکدایە بەوتەی ئەکرەم محه‌مه‌د ئاغا بەرێوبەری خۆپاراستنی تەندروستی هەڵەبجە ، پێویستە ئەم جۆرە خواردنانە بەبەڕاد هاتوچۆی پێبکرێت چونکە لە پێکهاتەکەیدا شیر و هێلکە هەیە کە بەزووی خراپ دەبێت و تێک دەچێت ، هەروەها دەشڵێت هیچ جۆرە پشکنینێی مەرزی تێدانەبووە و بەقاچاخ هاتووە بۆیەدەستی بەسەردا گیراوە".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌،  لەئەنجامی دەست بەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکە ، خاوەنی ئۆتۆمێلەکەش دەستگیر کراوە .

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP