Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ده‌ربه‌ندیخان... لە رووداوێكی هاتوچۆدا هاوڵاتیەک بە سەختی برینداربوو

کوردستان

بینراو 41

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

لە ئەنجامی پێکدادانی سێ ئۆتۆمىێل لە نزیک تونێلی ده‌ربه‌ندیخان، شوفێری یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بەسەختی بریندار بوو.

 ئەمڕۆ لە پێکدادانێکی نێوان سێ ئۆتۆمبێلی لە جۆری تویۆتا و بارهەڵگرێک لە جۆری مان و بارهەڵگرێکی گەنم، شوفیری تۆیۆتاکه‌ بەسەختی بریندار بوو و دوو شوفێرەکەی تریش گیانیان لە مەترسیدا نەبووە.

لە لێدوانێکدا رێژان بورهان، بەڕێوبەری هاتووچۆی قەزای دەربەندیخان بە کەناڵی بی ئێم سی راگەیاند،" لە کاتێکدا شوفێری بارهەڵگرەکە لە جۆری مان، ویستویەتی پێچبکاتەوە بێ ئەوەی ئاگاداری ئۆتۆمبێلەکانی تر بێت پێچدەکاتەوە  و ئەم رووداوە روودادەت لە نزیک تونێل دەربەندیخان، لەئاکامدا شوفێری توێۆتاکە بەسەختی بریندار دەبێت و رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی دەکرێت.

راید رێژه‌ن هۆکاری ئەم پێکدادانە  گەڕاندەوە بۆ خراپی ڕێگاوبانەکان و مەرجەکانی بەکارنەهێنانی سەلامەتی شوفێران، هەر بۆیە داوای لە  شوفێران  کرد،" پابەند بن بە ڕێنمایەکانەوە تا زیانی گیانی و مادی لێنکەوێتەوە."

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP