Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

موقتەدا سەدر: قەبری خۆمان بە موڵكی گشتی نۆژەنناکەینەوە

عێراق

بینراو 46

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

وەزیرى ئاوەدانکردنەوەی عێراق  زیاتر لە ٤٥ ملیار دیناری بۆ نۆژەنکردنەوەی مەزارگەی محەمەد باقر سەدر باوکی موقتەدا سەدر تەرخانکردووە، موقتەدا سەدر وەڵامى ئەو وەزیرەى دایەوە و رایگەیاند، "قەبری خۆمان بە موڵكی گشتی نۆژەنناکەینەوە."

رێبەری ڕەوتی سەدر( موقتەدا محەمەد سەدر ) لە تویتێکدا لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەرنوسیویەتى، "کارکردن لەسەر قەبرى باوکى لەلایەن هەر حکومەتێک چ لە ناو عێراق یان دەرەوەى عێراقەوە بێت و قەبرى خۆمان لەسەر بودجەى گشتى و قوتى هەژاران نۆژەن ناکەینەوە."

وتیشی، "ئەرکە دەزگا ئەمنییەکانە بەهەرشێوەیەک بووە رێگر بن لەو کارە و ئەگەرنا هەڵوێستى دیکەمان دەبێت."

ئەو تویتەی سەدر لە دوای ئەوە دێت، بەپێی بەڵگەنامەیەک کە لە وەزارەتى ئاوەدانکردنەوەى عێراقەوە دەرچووە، قۆناغى سێیەمى پڕۆژەى دروستکردنى گۆڕى محەمەد باقر حەکیم دراوەتە کۆمپانیایەکى تورکى کە تەنها بۆ قۆناغى سێیەم ٤٥ ملیار و ١٩٠ ملیۆن دینار تەرخانکراوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP