Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

تۆمه‌تبارانی كوشتنی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ئاوی كانی قرژاڵه‌ له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركران

کوردستان

بینراو 117

04/08/2019

Alternate Text
+ -

به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، بکوژانی جەمال باپیر، بەڕێوەبەری پێشووی ئاوی کانی قڕژاڵەی دەستگیركراوه‌.

پۆلیسی هەولێر، کرد و وردەکاریی کوشتنەکەی ئاشکرا کرد.

عەبدولخالق تەلعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، لەگەڵ ئاشکراکردنی ناوی تۆمەتباران، هۆکاری کوشتنەکەی بۆ کێشەی کۆمەڵایەتی گەڕاندەوە و وتیشی، کوشتنەکە پلان بۆ داڕێژراو بووە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر روونیشیكرده‌وه‌، لە رێگای ئۆتۆمبێلی قوربانییەکە، کە تاوانباران ویستویانە بیفرۆشن، بکوژان دەستگیر کراون.

باسی له‌وه‌شكرد، قوربانییەکە لە رێگای خێزانی بکوژەکە، چووەتە ماڵی بکوژەکە و دواتر لەوێ دەستگیر کراوە و لە عەقاری توڕەق لە باکووری رۆژئاوای هەولێر کوژراوە و دواتر سووتێنراوە.

بە هۆی ئەوه‌ی تاوانباران سەرەتا قوربانییەکەیان دەستگیر کردووە و کوشتویانە، دواترە سووتاندوویانە، چاوەڕوان دەکرێت سزای توندیان بەسەردا بسەپێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP